ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە هەولێر دەست بە جێبەجێكردنی پێنج پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەكرێت

بە گوژمەی (1 ملیار و 200 ملیۆن دینار) لەسەر داهاتی 15%ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، دەست بە جێبەجێکردنی 5 پڕۆژەی گرینگی خزمەتگوزاری دەکرێت لە سەنتەری شاری هەولێر کە پێکهاتووە لە (قیرتاوکردن، کۆنکریتکردن، شۆستە، خۆڵکاری و ئاوەڕۆ).

پڕۆژەکان ئەوانەن:-

1-  دروستکردنی شەقامێکی (20 م) لە ڕەشکین بە ڕووبەری (12٫000 م2) به گوژمەی (358٫000٫000) سێ سەد و پەنجا و هەشت ملیۆن دینار .

2-  قیڕتاوکردنی شەقامی هەولێر بنەسڵاوە بەرامبەر مزگەوتی اسرا و معراج بە ڕووبەری (10٫000 م2) و بە گوژمەی (330٫000٫000) سێ سەد و سی ملیۆن دینار .

3-  نۆژەنکردنەوە و کۆنکریتکردنی (9 شەقام) لە گەڕەکی ئیسکان بە ڕووبەری (8٫600 م2) بە گوژمەی (320٫000٫000) سێ سەد و بیست ملیۆن دینار .

4-  دروستکردنی شەقامی سەرەکی شاری زیلان بە ڕووبەری (7٫500 م2) بە گوژمەی (130٫000٫000) سەد و سی ملیۆن دینار .

5-  دروستکردنی شەقامێکی سەرەکی لە گوندی سێبەردان بە ڕووبەری (4٫000 م2) به گوژمەی (57٫000٫000) پەنجا و حەوت ملیۆن دینار .

کۆی گشتی ڕووبەر = ( 42٫000 م2 )

کۆی گشتی گوژمە = ( 1٫200٫000٫000 ) یەک ملیار و دوو سەد ملیۆن دینار .

هەواڵی پەیوەندیدار

حكوومەتی فیدڕاڵی داوا لە دامودەزگا فەرمییەكان دەكا پەكەكە وەك حزبێكی قەدەغەكراو ناو بهێنن

سەڵاح

لە هەولێر …. (9) پڕۆژەی تایبەت بە ڕێگاو بان جێبەجێ دەکرێت

دڵشاد

سبەی نمە باران دەبارێت

یاسین