zagros news agency

لە مێردین هەموو جۆرە چالاکییەکی کۆمەڵگەی مەدەنی قەدەغەکران

 

پارێزگای مێردین لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی‌کردەوە، لەپێناو پێشگرتن لە هەر جۆرە کردەوەیەکی تێکدەرانە و تیرۆر، بڕیاریان داوە بۆ ماوەی سێ رۆژ هەموو جۆرە چالاکیەکی مەدنی قەدەغە بکەن.

ئەم چالاکیانە، رێپێوان، کۆنفرانسی رۆژنامەوانی و دەربڕینی ناڕەزایەتی لە خۆ دەگرن.

بەگوێرەی ئەم ڕاگەیەندراوە، قەدەغەکردب تا کاتژمێر 3ـی رۆژی 18ـی ئاب بەردەوام دەبێت.

ئەم بریارە لە کاتێکدایە، ماوەیەکە ژمارەیەک هەڵمەتی سەربازی لە نێوخۆی تورکیا بەڕێوەدەچن و لە کۆتاهەمینیشیاندا بەرپرسێکی باڵای پەکەکە کوژرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ڕۆڤیا کرێکارێک کەوتە ژێر تڕاکتۆر و گیانی لەدەستدا

سەڵاح

ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی رێکخراوە پیشەییەکانی پ.د.ک و بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی ی.ن.ک

دڵشاد

سه‌رۆکی هه‌رێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا دۆخی کوردستان و عێراق تاوتوێ دەکەن

سەڵاح