zagros news agency

کرێی خانوو لە تاران دوو ئەوەندەی خۆی زیادی کردووە

کرێی خانوو لە تاران ٥٠٪ گران بووە و داودی بەیگینەژاد، جێگری بەڕێوەبەری سەندیکانی مڵکەکانی شارەکەش دەڵێت، نەک تەنیا کرێنشینەکان بیر لە کڕینی خانوو ناکەنەوە، هەر بەگشتی کڕیاری خانوو لە بازاڕدا نەماوە.
پێشتریش بانکی ناوەندیی ئێران ڕایگەیاندووە، کرێی خانوو لە ناوەندی تاران و هەموو شارەکانی پارێزگاکە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ٢٠٢٣ لە نێوان ٤٧ بۆ ٥١.٦٪ زیادی کردووە.
بەپێی داتاکانی ئارشیڤی بانکی ناوەندی لە مانگی ئایاری ٢٠١٨ و پێش کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی و گەڕاندنەوەی سزاکانی ئەو وڵاتە دژی ئێران لەلایەن دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکاوە، نزیکەی ١٥ هەزار خانوو لە تاران فرۆشراوە، کەچی لە مانگی ئایاری ئەمساڵ کەمتر لە چوار هەزار خانوو لەو شارە فرۆشراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی دووشەممە لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە

یاسین

گه‌رمیان.. له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆدا یاریزانێك گیانی له‌ده‌ست دا

سەڵاح

وڵاتێکی ئەفریقا هۆشداری دەداتە ئەمەریکا

سەڵاح