zagros news agency

دوو دەرمانی منداڵان لە هەرێمی كوردستان قەدەغە كرا

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی دەرمانی هەرێم بڕیاری ڕاگرتنی فرۆشتنی دوو بەرهەمی دەرمانسازی دەدات، كە تایبەتن بە منداڵان و بەشێوەی قەترەی دەمە و ماددەی میلاتۆنین-ی تێدایە.
بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی دەرمانی هەرێم (KMCA) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ مەبەستی زیاتر هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی تاقیگەیی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی فرۆشتنی دوو بەرهەمی دەرمانسازیی تەواوکەریی خۆراکی بە شێوەژەمی دەرمانسازیی قەترەی دەم کە ماددەی میلاتۆنینیان تێدایە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەرهەمە دەرمانسازییەکان بە ناوەکانی (HONORTONIN drops) بە ژماره باچی (HNR1715) دروستکراوی کارگەی (HONOR) و (melatonin drops) بە ژمارە باچی (23B038) دروستکراوی کارگەی (inalme) دوای ئەوەی لەلایەن تیمەکانی چاودێریی بازاڕی بەڕێوەبەرایەتیمان پشکنینی فیزیکیان بۆ ئەنجامدرا دەرکەوت کە تەنۆلکەی بینراو “visible particle” یان تێدایە.
جەختیشی كردۆتەوە، داوا لەسەرجەم دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان دەکەین لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆ بەدواوە فرۆشتنی ئەو دوو بەرهەمە ڕابگرن، تاوەکو ئەنجامی تاقیگەیی نوێ لەسەر ئەو دوو بەرهەمە دەردەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی هۆڵیوود سمایل چین؟

lana

ئەو خواردنانە چین کە دەوڵەمەندن بە ماددەی ئاسن؟

lana

ئەو حاڵەتە پزیشکیانەی کە لە پشت دڵەکزێانەوە خۆیان دەشارنەوە

lana