ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گريبەست

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 8/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژمارەیەک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی مامۆستایان و وانەبێژانی کرد کە سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی ، کۆڵیان نەداوە و درێژەیان بە ئەرک و پەیامی پیرۆزی خۆیان داوە و بەرپرسیاریەتی خۆیان بەجێگەیاندووە.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە بە داخەوە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکرێت، هەر بۆ نموونە لە ئاستی حکومەتی فیدراڵدا، لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا، تەنیا لە ماوەی ساڵێکدا ، نزیکەی یەک ملیۆن کەس دامەزراون ، بەڵام تەنانەت یەک کەسیان بۆ هەرێمی کوردستان دانەمەزراندووە.
سەرۆکی حکومەت دوای گوێگرتنی لە خواست و داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیاریدا لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەت هەرێم ، سەرجەم وانەبێژانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەس دەبێت بکرێنە گرێبەست .
نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ خەمخۆری و پشتیوانیی سەرۆکی حکومەت و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو دەستەسڕەی مێسی یەکەم گرێبەستی لە بارسێلۆنا لەسەر واژۆکرد بە ملیارێک و 400 ملیۆن دینار فرۆشرا

sirwan

سەرۆکی وڵاتێك داوایه‌ك لە سوپای وڵاتەکەی ده‌كات

سەڵاح

نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەخێرایی بەڕێوە دەچێت

یاسین