zagros news agency

ئەردۆغان دەچێتە نیویۆرک

لووتکەی وەبەرهێنان لە نیۆیۆرک بەرێووەدەچێت، لە کۆی 100 گەورەترین کۆمپانیای جیهان 20 کۆمپانیا تێدا بەشدداری دەکەن و تورکیاش هەوڵ دەدات وەبەرهێنانی بیانی بۆ لای خۆی ڕابکێشیت.
ئەم لووتکەیە لە بارەگای سەرەکیی بانکی گۆڵدمان ساکس بەڕێوەدەچێت، بە گوێرەی میدیاکانی تورکیا شاندێکی باڵای ئەم وڵاتە تێدا بەشدارە کە لە سەرکۆکۆمار، وەزیری گەنجینە و دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی تورکیا پێکدێن.
تورکیا دەخوازێت قەبارەی هاوکاری بازرگانی و ئابووری لەگەڵ ئەمریکا بەرزبکاتەوە بۆ 100 ملیار دۆلار، بە تایبەت لە بوارەکانی وزە، کەشوهەوا و بواری بەرهەمهێنان.
بە گوێرەی زانیارییان، ئێستا نزیکەی هەزار کۆمپانیای ئەمریکای لە تورکیا کاردەکەن و وەبەرهێنانەکانیان دەگاتە 15 ملیار دۆلار. وەبەرهێنانی کۆمپانیا تورکییەکانیش لە ئەمریکا دەگاتە 11 ملیار دۆلار.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی خەرج کرد

یاسین

لە باکووری کوردستان دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گیرا

یاسین

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

سەڵاح