تەندروستی کرداری هەرس و گەدە زۆر گرنگە، چونکە دروستبوونی کێشەکانیان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەواوی تەندروستی دەبێت و ئازارێکی زۆر دروستدەکات.
وەک چۆن هەندێک لە خواردن و خواردنەوەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی گەدە هەیە، ئەم بەهاراتانە یارمەتی تەندروستی گەدە و کرداری هەرس دەدەن بەپێی ماڵپەڕی”healthnews”:
-زەنجەبیل
لەکۆنەوە زەنجەبیل بەیەکێک لە باشترین چارەسەرە سروشتییەکان بۆ کێشەکانی گەدە بەکارهێنراوە.
-زەردەچەوە
تایبەتمەندی دژەئۆکسانە بەهێزەکانی هەیە یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار دەدات و ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی لە کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێندا هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەری ئازاری گەدە دەکات.