zagros news agency

بەڕێوەبەری سی ئای ئەی سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

کاربەدەستێکی ئەمەریکایی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند بەرپرسانی ئەمەریکا لەوانە بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا (سی ئای ئەی) ویلیام بێرنس و نوێنەرانی دیکەی ئەمەریکا، برێت مەکگورک و ئامۆس هۆچستین ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی میسر و ئیسرائیل دەکەن بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی پەیوەست بە ئێران و لوبنان و ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە، لە کاتێکدا واشنتن دەیەوێت گرژییەکان لە ناوچەکەدا کەم بکاتەوە.

بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەشکرد فەرماندەی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا جەنەڕاڵ ئێریک کوڕیلای لە ناوچەکەیە و سەردانی ئیسرائیل دەکات.

هەوڵەکانی ئەمەریکا لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و هێورکردنەوەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕۆژی دووشەممە داوای کۆتاییهێنان بە ململانێکانی کرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گوتی” دەبێت شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی پێبێت”، دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشی تۆڵەسەندنەوەی کردە سەر ئێران و واشنتن گوتی تۆڵەسەندنەوەیەکی ڕەوا بوو لە بەرامبەر هێرشەکەی تاران بۆ سەر ئیسرائیل لە سەرەتای ئەم مانگەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی وشكەساڵییەوە ناوچەیەكی عێراق داوای بەهاناوەچوون دەكات

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق دەگاتە نزیكەی شەش ترلیۆن دینار

یاسین