دواى ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا كه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌شبكرێت تا ئێستا زیاتر له 12 هه‌زار پارچه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌شكراون و له ماوه‌ی ده رۆژی داهاتوو قۆناغی دووه‌می دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌ست پێده‌كات و لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک تیروپشک بۆ 30 هەزار پارچە زەوی دیکە دەکرێت.
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگه‌یاند، پرۆسەی دابەشکردنی زەوییان خێرا کردووە، بەشێوەیەک ڕۆژانە كار بۆ رێكخستنی فایلەکان ده‌كرێت و ئێستا وردبینی و پێداچوونەوە بە فۆرمی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی شارەوانی، دارایی، ناوخۆ، پەروەردە، خوێندنی باڵا و چەند وەزارەتێکی دیکە دەکرێت.