zagros news agency

پزیشکیان: هێرشبەرانی سەر دەستەڵاتی سووریا تیرۆریستن

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە تیرۆریست ناو دەبات و دەڵێت نابێت ڕێگەیان پێ بدرێت لەنێو ئەم وڵاتەدا شەڕ هەڵاییسێننەوە و خوێن بڕێژن.
پزشکیان دەڵێت: نابێت ڕێگا بدەین تیرۆریستان و پیلانگێڕان بتوانن جارێکی دیکە لە ناوچەکەدا شەڕ هەڵاییسێنن و خوێن بڕێژن.
سەرۆک‌کۆماری ئێران هەروەها گوتی: “پێویستە هەوڵ‌بدەین، جا لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە بێت، یان لە ڕێگەی هەماهەنگیی نێوان ئێمە و وڵاتانی دیکەدا کە دەبێت ئەم هەماهەنگییە پێک بێنین. ئێمە لەگەڵ موسڵمانان و وڵاتانی ناوچەکە براین. ”
ئەم لێدوانەی پزشکیان لە کاتێکدایە، دوای هێرشی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و داگیرکردنی شاری حەلب و پانتاییەکی بەرچاوی ئەم وڵاتە، کۆماری ئیسلامی ئێران جموجۆڵی دیپلوماسیی بۆ پشتگیری کردنی بەشار ئەسەد چڕتر کردووتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا هەڕەشە لە بانکی ناوەندیی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ دەکات

سەڵاح

ئێران کردنەوەی ژووری هاوبەشی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە پێویست دەزانێت

سەڵاح

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت

سەڵاح