zagros news agency

لیڤەرپوول ئۆفەرێک پێشکەشی ڤان دایک دەکات

 

یانەی لیڤەرپوول ئۆفەرێکی پێشکەش کرد بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤێرجیل ڤان دایکی هۆڵەندی کە کاپتنی تیپەکەیە لە ماوەی وەرزی ئێستادا.
ڤان دایک تا هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول هەیە، بەمەش مافی ئەوەی پێدەدرێت لە مانگی یەکی داهاتووەوە بە خۆڕایی گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەک واژۆ بکات.
بەپێی ڕۆژنامەی “The Athletic”ی بەریتانی، لیڤەرپوول ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش کردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤێرجیل ڤان دایک بۆ ساڵانی داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرگریکارە هۆڵەندییەکە بە یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی تیپی لیڤەرپوول لەژێر سەرکردایەتی یۆرگن کلۆپ دادەنرا و ئەمەش لە تیپە نوێیەکەدا پشتڕاستکرایەوە کە ئارن سلۆتی هۆڵەندی سەرۆکایەتی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپاسنامه‌یەک لە خانه‌واده‌ى جوانه‌مه‌رگ وه‌ليد خالد خۆشناو

یاسین

رۆژی یادی كیمیابارانی هەڵەبجە لە سەتاسەری عێراق پشووی فەرمی دەبێت

سەڵاح

له‌ ترسی هێرشه‌كان، دۆسییه‌ی ئه‌منیی دوو قه‌زای پارێزگای ئه‌نبار ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرا

یاسین