هێرزی هالێڤی سوپاسالاری ئیسرائیل، سنوورەکانی وڵاتەکەی لە بەرزاییەکانی جۆلان لەگەڵ سووریا بەسەرکردەوە و پەیامێکی بۆ لایەنەکانی سووریا نار و گوتی؛ ئیسرائیل بە تەما نیە بخاتە نێو کاروباری سووریاوە.
هالێڤی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئیسرائیل هیچ پەیوەندییەکی بە ئیدارەدانی سووریا لەدوای رووخانی بەشار ئەسەدوە نییە و ئەو هێزەشی هێناویەتی بەرزاییەکانی جۆلان ئامانجی لێی پاراستنی سەقامگیریی ئیسرائیلە.
جەختی لەوەش کردەدوە؛ رێگەنادەن سنوورەکانیان لەگەڵ سووریا بکرێنە مۆڵگەی گروپە تیرۆریستییەکان.
هەواڵی داهاتوو