zagros news agency

چۆن فشاری خوێنت کۆنترۆڵ دەکەیت

ئامانج لە زانستی پزیشكی چارەسەری نیمچە بنەبڕی نەخۆشییە درێژ خایەنەكان كە پێویستیان بە دەرمانی هەمیشەییە، لە نوێترین هەوڵەكاندا دەركەوتووە كە دەكرێ بە تەنها یەك دەرزی چارەسەر و كۆنتڕۆڵی بەرزی فشاری خوێن بكرێت بۆ ماوەی (6) مانگ، لە ڕێگەی پێدانی مادەی ( Zilebesran- Alnylam ).

توێژینەوەكانی دوای وەرگرتنی چارەسەرەكان كە دوای سێ مانگ لە وەرگرتنی دەرمانەكان كردبوویان، دەریانخست كە زیاتر لە (10) پلە لە فشاری خوێن هاتۆتە خوارەوە لە ماوەی تەنها (24) كاتژمێری یەكەم، دوای (6) مانگ ڕێژەی دابەزینەكە زیاتر بووەو كۆی ڕێژەی فشاری خوێنی نەخۆشەكانی ژێر چاودێری كەمتر لە (130/80) بووە.

توێژەرەكان دڵخۆشن بەم ئەنجامە سەرەتایییانەو پێیان وایە دەرئەنجامی باشتر دەكرێ وە دەست بێت لەم جۆری دەرمانە بۆ قۆناغی یەكەم.

ئەمانە دەرگای نوێی زانستن بەرەو رووی نەخۆشان و چاوەروان دەكرێ لە داهاتووی نزیك گۆڕانكاری ڕیشەیی بەسەر چارەسەری فشاری خوێن بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو خۆراكانەی لەوەرزی زستاندا بەسوودن ‌

lana

سودی زەردەچەوە و ئاوی لیمۆی بۆ تەندروستی مرۆڤ

lana

هۆكاره‌كانی‌ كزبوونی‌ چاو

lana