zagros news agency

فازل میرانی : ئەمەی روویدا تەنها داگیرکردنی زەوی جوتیاران نیە بەڵکو داگیرکردنی خاک و نیشتمانە

ئەمرۆ سێشەممە 18ی شوباتی 2025 فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی کوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی سەبارەت بە کێشەی جوتیاران گووتی ،ئەوەی دوێنێ لە کەرکوک روویدا مێژووی تەواوی نەیارانی کوردە ، هەمیشە کورد چەوسێندراوەو ماف خوراوبووە، ئێمەی کورد دەبێ بە هەموو پێکهاتەو حیزبەکان و هاوڵاتیان پێکەوە داکۆکی لە مافی ئەو جوتیارانە بکەین ،دوێنی جەنابی سەرۆک و حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامیان دا، هەربۆیە ئێمە وەکو .پارتی دیموکراتی کوردستان بە هێزی سەربازی و سیاسی داکۆکی لە مافی چوتیاران دەکەین، ئەمە تەنها داگیرکردنی زەوی جوتیاران نیە بەڵکو داگیرکردنی خاک و نیشتمانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دیاری حوسێن بۆ زاگرۆس: دوای رێككه‌وتنی ئۆتێل ره‌شید زۆربه‌ی پۆسته‌كانی كه‌ركووك له‌كورد وه‌رگیراونه‌ته‌وه‌

سەڵاح

پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانییەوە

یاسین

عەنکاوە.. پێنجەمین فێستیڤاڵی (سەبەتەی ترێ) بۆ نمایشکردنی بەروبوومی ناوخۆیی دەستیپێکرد

سەڵاح