zagros news agency

پاپا ڕووبەڕووی قەیرانی هەناسەدان بووەتەوە

ڤاتیکان ڕایگەیاند، دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی باشتربوون لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ئێستا باری تەندروستیی پاپا فرانسیس، ڕێبەری کاسۆلیکانی جیهان، دیسان بەرەو خراپی چووە و ڕووبەڕووی “قەیرانی هەناسەدان” بووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، پاپا فرانسیسی تەمەن 88 ساڵ، ئێستا یەک هەفتەیە بەهۆی چەند هەوکردنێک لە کۆئەندامی هەناسەدان لە نەخۆشخانە خەوێنراوە و دەبێت بۆ هەناسەدان ئۆکسجینی دەستکرد بەکار بهێنێت.
ڤاتیکان هەروەها ڕایگەیاندووە، سەرەڕای ئازاری توندی هەوکردنی هەناسەدان، پاپا هێشتا بە هۆشە.
پاپا فرانسیس پێشتر چەندین جار تووشی کێشەی سییەکان بووە و هەفتەی ڕابردوو بۆ پشکنینی پزیشکی لە نەخۆشخانەی ئەگۆستینۆ جێمێلی لە ڕۆما خەوێنراوە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا پێویستی بە چاودێریی تایبەت هەبووە.
ڤاتیکان لە ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاندبوو پاپا شەوی ڕابردووی بە “ئارامی” بەسەر برد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانكه‌ بازرگانییه‌كان: سبه‌ی ده‌وامی ئه‌و بانكانه‌ی مووچه‌ دابه‌ش، ده‌كه‌ن ئاساییه‌

سەڵاح

کێشەکانی فرانس فوتبۆڵ و ڕیاڵ مەدرید دەچنە قۆناغێکی نوێ

یاسین

پەیامی سەرۆكی هەرێمی کوردستان لە یادی چل و دوو ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكان

سەڵاح