zagros news agency

سەرۆک بارزانی لە پەنجا و یەکەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

رۆژی دووشەممە 12ـی ئایاری 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە پەنجا و یەکەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

لەیلا قاسم نموونەی قارەمانێتیی کچی کورد و سیمبوڵی ئازادیخوازیی مرۆڤی کوردە. ئەو بە ڕووی ستەمکاراندا هاتەوە و پشتی کردە ژیان و شەهید بوو بەڵام بندەستی قبووڵ نەکرد.
لە پەنجا و یەکەمین ساڵیادی لەسێدارەدان و شەهیدکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانی هەزاران سڵاو بۆ ڕۆحی پاکیان و بۆ ڕۆحی هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دەنێرین.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسێک: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و مەترسیی ئاگرکەوتنەوە هەیە

دڵشاد

تەرمى کەسایەتی و خەباتگێر و تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری گەلەکەمان خوالێخۆشبوو ( سەید کاکە ) بەخاکسپێردرا

یاسین

پەیامێک لە لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین