zagros news agency

ناساندنی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری “دنیای چیرۆک” بەڕیوەچوو

رێوڕەسمی ناساندنی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری “دنیای چیرۆک” و پێشکەشکردنی قەڵغانی رێزلێنانی ماڵی رۆشەنگەریی بە کەمال سەعدی، خاوەنى گۆڤارەکە بەڕێوەچوو.

رێوڕەسمەکە ئێوارەى سێشەممە، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەک لە نووسەر، ئەدیب، رۆژنامەنووس و رۆشنبیران، لە هۆڵى شەهید مەهدى خۆشناو، لە بارەگاى لقى هەولێرى یەکێتى نووسەرانى کورد بەڕێوەچوو.

پارێزگارى هەولێر، وێراى دەستخۆشى لە تیمى سەرپەرشتیار و دەستەی بەڕێوەبەردنی گۆڤارەکە، پیرۆزبایی لە خاوەنى گۆڤاری “دنیای چیرۆک” کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشی حەوتەمی “Scream” بڵاودەکرێتەوە

ART

نامە دزەپێکراوەکان لە نێوان بليك لێڤلی و جەستن باڵدۆنی

ART

لە هەولێر چەند فیلمێک لەبارەی ژینگە نمایشکران

ART