به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌به‌غداوه بڕیاری برسی كردنی خه‌ڵكی كوردستان دراوه، به‌ڵام ئه‌م قۆناغه تێده‌په‌رێت و گه‌لی كوردستان به‌سه‌ر به‌رزی ده‌مێنێته‌وه.
زانا مه‌لاخالید، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “به‌داخه‌وه عه‌قڵیه‌تێك له‌به‌غدا هه‌یه، ده‌یه‌وێت گه‌لی كوردستان برسی بكات و قه‌واره‌ی كوردستان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌ویش له‌رێگای دروستكردنی بیانوو و نه‌ناردنی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: كوردستان نیه‌تپاكی خۆی نیشان داوه بۆ گفتووگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ماش چه‌ندین رێككه‌وتن كراوه، به‌ڵام عه‌قلیه‌تێك هه‌یه له‌به‌غداوه ده‌یه‌وێت سزای خه‌ڵكی كوردستان بدات، به‌س دڵنیابن ئه‌م دۆخه‌ش تێده‌په‌رێت و ناتوانن ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان تێكبشكێنن.

