zagros news agency

لێدوانی دین هاوسن دوای ناساندنی بە میدیاکان

بەفەرمی ڕیاڵ مەدرید گواستنەوەی دین هاوسنی ئیسپانی بەڕەگەز هۆڵەندی بە میدیاکان ناساند و بە بڕی 58 ملیۆن یۆرۆ لە بۆرنمۆسەوە یاریزانەکەی گواستەوە ڕیزەکانی بۆندەکەی تاکو ساڵی 2030 دەبێت لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید،کە ئەم بۆندە بووە یەکێک لە بۆندە گرینگەکانی ئەم هاوینە.

 

هاوسن دوای ناساندنی بە میدیاکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چەن لێدوانێکی بۆ میدیاکاندا
هاوسن وتی”من هاتووم لێرەدا نازناو ببمەوە و من کەسێکی خۆ پەرستم دەمەوێت دەستکەوتم هەبێت،قسەشم لەگەڵ ڕاهێنەر چابی ئەڵۆنسۆ کردوە ئەو پێی وتووم چی لەمن دەوێت تا بۆی بکەم”.

 

سەبارە بە پیرۆزبایی و ئەو نامانەی بۆی هاتووە هاوسن وتی”سێرجۆ ڕامۆس دوای ئەوەی زانی دێمە ئێرە نامەیەکی بۆ ناردم،ئەو باشترین دڵی بەرگریە و پێشڕەوی منە لە تۆپی پێدا”
مۆرینهۆش تەلەفونی بۆ کردم و پیرۆزبایی لێکردم ئەو یەکێکە لە باشترین ڕاهێنەرەکانی مێژووی تۆپی پێ و من هەمیشە سوپاسگوزاری ئەوم.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی:پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت

سەڵاح

لامین یەماڵ؛هێشتا زووە تاکو بزانین کێ باشترینە

sarkar

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح