zagros news agency

سوودەكانی ڕۆنی ماسی

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی سودێکی نوێی زەیتی ماسی ئاشکرا کردووە کە دەوڵمەندە بە ترشە چەوری بەسودی ئۆمیگا3.

ئاوێنە، راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی: توێژینەوەكە ئەوەشی ڕوونکردەوە خواردنی زەیتی ماسی کە دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا3 ئەبێتە هۆی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەکانی مێشک و پاراستنیان لە زەهایمەر و درێژکردنەوەی تەمەنی گەنجێتی.

پاش لێکۆڵنەوەو پشکنینی ئاستی ترشی ئۆمیگا3 لە خرۆکە سورەکانی خوێندا بۆ زیاتر لە هەزار ژن ئەوەیان ڕونکردۆتەوە ئەو ژنانەی ئاستی ترشە چەوری ئۆمیگا 3 یان بەرز بوە بەشێوەیەکی بەرچاو قەبارەی دەماغیان فراوان بووە بە پێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەداوە پەیوەندیەکی بەتین هەیە لە نێوان کەمبونەوەی ئۆمیگا3 و بچوکبونەوەی فەبارەی دەماغ لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەندا.

بەرزبوونەوەی ئاستی ئۆمیگا3 ئەبێتە هۆی زیادبونی قەبارەی ناوچەی هیبۆکامبۆس کە بەسەنتەری سەرەکی یادەوەری لەدەماغدا ئەژمار دەکرێت،ئەتوانرێت بە خواردنی زەیتی ماسی پارێزگاری لێبکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

چۆن فڵچەیەکی تەندروست بۆ ددانت هەڵدەبژێریت

lana

نەخۆشییەكی كوشندە بڵاودەبێتەوە

یاسین

زیانەکانی زۆر خواردنەوەی ئاو لە کاتێکی کەمدا

lana