zagros news agency

لە رێوڕەسمێکدا لە هەولێر رێز لە د.محەممەد زازا نرا

ئێوارەى سێشەممە، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەک لە هونەرمەند، نووسەر، شاعیر، رۆژنامەنووسان و هەڤاڵانى، 

لە رێورەسمێکدا لە هۆڵى سەنتەرى رۆشنبیرى زانکۆى سەڵاحەدین، رێز لە هونەرمەندی خاوەن ئەزموون و مامۆستاى زانکۆ و نووسەر و توێژەر و رەخنەگرى میوزیک، پ.ی.د. محەممەد زازا نرا.

لە رێورەسمەکەدا، وتاری پارێزگای هەولێر لەلایەن فەرهەنگ غفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر خوێندرایەوە، لە وتارەکەدا مێژوو و رۆڵ و کاریگەرى ناوبراوى لە پێشخستنى هونەرى میوزیک بەرز نرخاند، هەروەها ئەو خزمەتە زۆرەى لە ماوەى ژیانى زانستى خۆی بە شێوەیەکى ئەکادیمى پێشکەشى هونەری کردووە بە شانازیی بۆ گەلەکەمان لە قەڵەمیدا و هیواى سەرکەوتن و لەش ساغى و تەندروستیى باش و بەردەوامبوونى بۆ خواست.

پاشان ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر خەڵاتی زێڕینی پارێزگای هەولێری پێشکەش بە د. محەمەد زازا کرد.

د. محەممەد عەزیز زازا ساڵى 1944 شارى قامشلوى رۆژئاواى کوردستان لە دایک بووە، ساڵى 1976 بڕوانامەى دبلۆم و دواتر ماستەر و دکتۆراى لە چیکۆسلۆڤاکیا بەدەستهێناوە، لە 2002 بەشی میوزیکى لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانى زانکۆى سەڵاحەدین دامەزارندووە و بۆتە سەرۆکى بەش و لە 2014 لە تەمەنى 70 ساڵى خانەنشین بووە، خاوەنى دەیان توێژینەوە و نووسین و بابەتى رەخنەییە لە سەر میوزیکى کوردى و جیهانى، بە زمانەکانى عەرەبى، کوردى، چیکى و فەڕەنسى.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆتاییهاتنی وێنەگرتنی فیلمی مێژوویی “KEMET: Year One”

ART

کێت وینسلێت پەردەی لەسەر سەختییەکانی کاری دەرهێنان لادا

ART

لیلی کۆلینز: لەنێوان دایکایەتی و وێنەگرتن تووشی شەکەت بووم

ART