بەگوێرەی زانیارییەکان زانیارییە فەرمییەکانی ئەڵمانیا، نزیکەی 6382 پەنابەری تورکیا لە ئەڵمانیا داواکراون، ئەمەش لە نێو بیانییەکان چوارەم نەتەوەن کە زۆرترین فەرمانی دەستگیرکردنیان لەو وڵاتە هەیە.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی پەرلەمانی ئەڵمانیادا ئەم ئامار و داتایانە بڵاوکراونەتەوە و ئاماژەی بەوەدراوە، کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئەڵمانیا داوا کراون، نزیکەی 148 هەزار کەسە، کە زۆرینەیان کەسانی بیانین، ڕوونیشی کردووەتەوە، تورکەکان لە دوای ڕۆمانییەکان و پۆلەندییەکان و جۆرجییەکانەوە دێن کە زۆرترین تاوانیان کردووە.
لە ڕاگەیەندراوی لێکۆڵینەوەکەی پەرلەمان، چۆنیەتی تاوانەکان و جۆری ئەو دۆسیانەی تورکەکان دیاری نەکراوە کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.
حکوومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، ئەم ژمارانە ڕۆژانە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت لەگەڵ دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی نوێ یان دەستگیرکردنی کەسانی داواکراو، هەروەها داتاکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، ژمارەی تاوان و فەرمانی دەستگیرکردن لە ئەڵمانیا زیادی کردووە.
لە ساڵی 2025دا، ژمارەی پەنابەرانی تورکیا لە ئەڵمانیا، نزیکەی یەک ملیۆن و 400 هەزار کەسە، ئەمەش بە گەورەترین کۆمەڵگەی بیانی لە وڵاتەکەدا دادەنرێن.

