zagros news agency

دیاز هەنگاوێکی دیکە لە بایرن میونشن نزیک دەبێتەوە

یانەی بایەرن میونشن نزیک بووەتەوە لە یەکلاکردنەوەی گرێبەستی یاریزانی کۆڵۆمبی، لویس دیاز، کە یاریزانی یانەی لیڤەرپوولە، بەرامبەر بە ٧٥ ملیۆن یۆرۆ.

دیاز، کە تەمەنی ٢٨ ساڵە، خواستی خۆی بۆ جێهێشتنی یانەی لیڤەرپوول دەربڕیوە و یانەکەش ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکەی یاریزانە کۆڵۆمبییەکە داوە.

بڕیارە یاریزانە کۆڵۆمبییەکە گرێبەستێک بۆ ماوەی ٤ وەرز لەگەڵ پاڵەوانی خولی ئەڵمانیا واژۆ بکات.

لویس دیاز ئەمڕۆ دووشەممە گەشت دەکات بۆ ئەڵمانیا بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و پاشان واژۆکردنی گرێبەستی گواستنەوەی بۆ یانە باڤارییەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە پلانی هەیە داواکارییەکی بەپەلە سەبارەت بە یەمال پێشکەش بکات

یاسین

لیڤەرپوول نوێکردنەوەی گرێبەستی برادلی ڕاگەیاند

یاسین

کلۆپ هەموو شتێکی دەربارەی گەڕانەوەی سەڵاح ئاشکراکرد

یاسین