zagros news agency

ئەشڕەف حەکیمی ئیدارەی پاریس سانجێرمان لەخۆی توڕە دەکات

 

ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا چەند زانیاریەکیان بڵاو کردەوە لەسەر کێشەیەکی نێوان ئەشڕەف حەکیمی و ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ لێدوانێکی ئەستێرە مەغریبـیـەکە و ئیدارەی یانەکەی پێیان وایە ئەو یاریزانە خۆپەرسیتی باڵی بەسەردا کێشاوە.

 

لە لێدوانێکیدا ئەشڕەف حەکیمی بۆ کەناڵ پڵەس وتی”من شایەنترین یاریزانم بۆ بردنەوە باڵۆندۆری ئەمساڵ،چونکە من ئامارەکانم گەورەن و وەرزی ڕابردوو ڕیکۆردی نوێم تۆمار کردوە وە هەروەها لە ڕووی گۆڵ تۆمار کردنیشەوە من باشترین بوومە،من لە هەمووان زیاتر شایەنی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەمساڵم”.

ئەم قسانەی حەکیمی هاواری لە ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان هەڵساندوە و پێیان وایە دەبێت لەکاتی قسە کردنیش یاریزان ستایشی تیم بکات نەک تەنها خۆی
لە ڕکابەریاکانی خەڵاتی باڵۆندۆری ئەمساڵ 9 یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان هەن،کە حەکیمی یەکێکە لەو یاریزانانە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مان سیتی لیڤەرپوڵی گۆڵباران کرد

یاسین

نوێترین زانیاریەکان لەسەر ئەگەری بەشداری کردنی مباپێ بۆ یاری بایرن میونخ

یاسین

یاری هەڵبژاردەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە

یاسین