zagros news agency

بەفەرمی یانەی ئەی سی میلان گواستنەوەی یاریزانێکی تری ڕاگەیاند

 

لە ڕاگەیاندنێکی فەرمیدا یانەی ئەی سی میلان گواستنەوەی یاریزانێکی تری ڕاگەیاند و بۆندێکی 5 ساڵی لەگەڵ کۆنی دی وینتەری بەلجیکی بەرگریکاری یانەی جێنەوا ڕاگەیاند و یاریزانەکە لێرە بەدواوە دەبێتە یەکێک لە ناوەکانی ڕۆسۆنێری.

 

میلان بەم گرێبەستەی دەبێتە یەکێکی تر لەو گرێبەستانەی ئەم هاوینەی،کەیانەکە بەهەموو شێوەیەک هەوڵی ئەوە دەدات ئەم وەرزە ڕکابەری تەواو بکات بۆ نازناوەکان و ئەلێگری ڕاهێنەریش بە هاتنەوەی بۆ یانەکە دەیەوێت میلان بکاتەوە هەمان میلانی جاران.

 

ئەوەی شایەنی باسە میلان دەمێکی زۆرە شەیدای بردنەوەی نازناوێکی گەورەیە و خاوەنی 7 چامپیۆنزلیگە،کە لە ڕیزبەندی پێشەوەی ئەو یانانەیە زۆرترین نازناوی هەیە لە مێژوودا لە سەرجەم پاڵەوانەتیەکاندا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپرایز لە پێکهاتەی بارسێلۆنا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤالیکانۆ

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. ڕۆما سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین

بەرشەلۆنە بەنیازی گواستنەوەی ئۆدیگاردە

یاسین