zagros news agency

وادەی کۆتایی هاتنی پڕكردنەوەی فۆرمی خۆراك دیاری کرا

 

ڕۆژی دووشەمە، پڕكردنەوی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت و قۆناغی دوای ئەوە، دەست پێ‌ دەكات كە زیادكردنی منداڵ و هاوسەرگیری بۆ وەرگرتنی پسوولەی خۆراكە.

ئەمڕۆ شەممە 23ـی ئابی 205، شوان كەركووكی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە پڕكردنەوەی پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنی لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت.

زیاتر دەشڵێت، ئەوەی دەمێنێتەوە قۆناغێكی تر دەست پێ‌ دەكات، ئەویش بریتییە لە زیادكردنی ئەو منداڵانەی سێ‌ ساڵە بۆ بەشەخۆراك زیاد نەكراون، لەگەڵ تۆماركردنی هاوسەرگیری بۆ وەرگرتنی پسوولەی خۆراكی نوێ‌ كە ئەویش وەستاوە.

باسی لەوەش كرد كە ئەو قۆناغە دوای چەند رۆژێكی تر لەسەر ئەپڵیكەیشنەكە بەردەست دەبێت و هاووڵاتییان دەتوانن مامەڵەكانیان بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی نێچیرڤان بارزانی له‌ ساڵيادى کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا

سەڵاح

ماڵی ئەستێرەکان؛ لەژێر هەڕەشەی تەقە و دزیدا

ART

چیرۆکی ئەم وێنەیە

یاسین