zagros news agency

تورکیا: زیاتر لە ٤٧٤ هەزار پەنابەری سووریایی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان

 

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، ڕایگەیاند، پرۆسەی گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریایی بۆ وڵاتەکەیان بەردەوامە و لەدوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی ئەسەدەوە تا ئێستا، ٤٧٤ هەزار و ١٨ پەنابەری سووریایی لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

یەرلیکایا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو پەنابەرانە بە ویستی خۆیان گەڕاونەتەوە و زۆربەیان ڕوویان لەو ناوچانە کردووە کە لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی کاتیی سووریادان.

وەزیری ناوخۆی تورکیا هەروەها گوتی، لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە تا ئێستا، کۆی گشتیی یەک ملیۆن و ٢١٣ هەزار و ٦٢٠ پەنابەری سووریایی لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە بۆ سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

تا ئێستا حكوومەتی فیدرالیی عێراق هیچ هاوكارییەكی خەڵكی چەمچەماڵی نەكردووە

یاسین

ئیسرائیل لە پەخشی راستەوخۆدا تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆردومان دەکات

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول بە نیۆ درزەن گۆڵ شکستی بە تۆتنهام هێنا

یاسین