zagros news agency

هۆکار و نیشانەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس

شێرپەنجە ئەو نەخۆشیە مەترسیدار و درێژخایەنەیە کە تووشی زۆربەی ئەندامەکانی جەستە دەبێت بەپێی هەر ئەندامێک نیشانە و هۆکارەکانی دەگۆڕێت.

پەنکریاس یەکێکە لەو ئەندامانەی بەهۆی چەندین هۆکاری جیاوازەوە تووشی شێرپەنجە دەبێت ئەوانیش:

-بۆماوەیی هۆکارێکی دیاری توشبوونە بە شێرپەنجەی پەنکریاس.

-ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە مەترسی توشبوونییان بە شێرپەنجەی پەنکریاس و سنگ زیاترە بەراورد بەو کەسانەی کێشێکی گونجاویان هەیە.

-بەپێی توێژینەوەکان %80ی ئەو کەسانەی تووشی شێرپەنجەی پەنکریاس دەبن ئەو کەسانەن کە بەدەست نەخۆشی شەکرە لەجۆری2 دەناڵێنن.

-جگەرەکێشان بە هۆکارێکی سەرەکی شێرپەنجەی پەنکریاس دادەنرێت توێژینەوەکان دەریانخستووە %25ی ئەو کەسانەی تووشی شێرپەنجەی پەنکریاس دەبن جگەرەکێشن.

شیرپەنجەی پەنکریاس لە سەرەتادا هیچ نیشانەیەکی زۆر دیاری نییە تەنها ئەمانە نەبێت، ئازارێکی زۆری بەشی سەرەوەی سک دەڕوات بۆ بەشی پشتیش، لەدەستدانی خواستی خواردن، لەدەستدانی کێش و خەمۆکی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێ جۆر خواردن تەندروستی دڵ باش دەکات

lana

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی شارەزوور تووشی سکچوونێکی کتوپڕ بوونە

سەڵاح

بۆ ڕێگریی لەتوشبون بەشێرپەنجەی قۆڵۆن‌و ڕیخۆڵە گرنگیی بەم خۆراکانە بدەن

lana