zagros news agency

ئێران: پێشوازی لە هەر پلانێک دەکەین کە کۆتایی بە شەڕی غەزە بێنێت

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بە لەبەرچاوگرتنی «ڕەهەند و لایەنە مەترسیدارەکانی» پلانی ئاگربەست لە غەزە، هەر بڕیارێک لەم بارەیەوە «بە دەسەڵاتی خەڵک و بەرخۆدانی فەڵەستین» دەزانێت.
بەگوێرەی ئەم بەیاننامەیە کە ڕۆژی دووشەممە بڵاو کرایەوە، هاتووە کە ئێران پێشوازی لە هەر بڕیارێکی ئەوان دەکات کە «وەستاندنی جینۆسایدی فەڵەستینییەکان»، کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە غەزە، ڕێزگرتن لە مافی چارەی خۆنووسینی خەڵکی فەڵەستین، گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان و ئاوەدانکردنەوەی غەزە لەخۆ بگرێت.
پلانی پێشنیازکراوی دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەزە، ڕووبەڕووی ڕەزامەندیی هەردوو لایەنی ئیسرائیل و گرووپە توندڕەوەی حەماس بووەتەوە و هەردوولا شاندەکانی خۆیان بۆ دانوستان لەسەر ئەم پلانە ناردووە بۆ میسر.
بەپێی مەرجەکانی ئەم پلانە، ئیسرائیل لە بەرانبەر ئازادکردنی بارمتەکانی، دەبێت ٢٥٠ زیندانیی ئاسایشیی فەڵەستینی کە حوکمی زیندانیی هەمیشەیییان بەسەردا سەپێنراوە، هەروەها زیاتر لە هەزار و حەوتسەد کەس لە دانیشتووانی غەزە کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا دەستبەسەر کراون، ئازاد بکات.
حەماس لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپاوە بە گرووپێکی تیرۆریستی ناسراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا دووبارە سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێننەوە

سەڵاح

نرخی نەوتی قورسی ئێران دابەزی

سەڵاح

خەبات… چەند شەقامێک قیڕتاوکرا

سەڵاح