١. دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان:
گێزەر بڕێکی زۆر ڤیتامین ئەی تێدایە کە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرەوپێشبردنی تەندروستی چاو و بینین هەروەها ڤیتامین C و K و پۆتاسیۆم و ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە.
٢. پشتگیری تەندروستی چاو دەکات:
گێزەر بریتییە لە بیتا کارۆتین کە دژە ئۆکسێنەرێکە کە جەستە دەیگۆڕێت بۆ ڤیتامین A، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی چاو.
٣. سیستەمی بەرگری جەست بەهێز دەکات:
ڤیتامین و دژە ئۆکسانەکانی ناو گێزەر، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکەن، یارمەتی جەستە دەدات لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی و هەوکردن.
٤. پاڵپشتی تەندروستی دڵ دەکات:
ئەو ڕیشاڵ و پۆتاسیۆمەی لە گێزەردا هەیە یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن و کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش دەدات، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
٥. یارمەتی باشترکردنی هەرسکردن دەدات:
ڕیشاڵی خۆراکی لە گێزەردا یارمەتیدەرە بۆ بەرەوپێشبردنی هەرسکردن و ڕێگریکردن لە قەبزی، ئەمەش تەندروستی هەرس باشتر دەکات.
٦. تەندروستی پێست باشتر دەکات:
دژە ئۆکسێنەرەکان و ڤیتامین A یارمەتی پاراستنی تەندروستی پێست دەدەن و نیشانەکانی پیربوون دوادەخەن.
٧. یارمەتی کۆنترۆڵکردنی کێش دەدات:
گێزەر ڕێژەی کالۆری کەمی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی، ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی باش بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن یان پارێزگاری لێبکەن.

