بەرپرسانی مانچستەر یونایتد ئامانجیانە لە مێرکاتۆکانی داهاتوودا بەردەوامبن لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ بە ئامانجی زیاتر بەهێزکردنی سەرجەم پێگەکانی یاریگایان.
رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە لەسەرداوای رۆبن ئەمۆریمی راهێنەر یونایتد دەیانەوێت فیدریکۆ دیمارکۆ لە ئینتەر میلان بگوازنەوە ریزەکانیان،سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە لەلایەن شەیتانە سوورەکانەوە کارێکی ئاسان نیە، چونکە یاریزانەکە ئارەزووی مانەوە دەکات لە ئینتەر و لەهەمان کاتدا بەرپرسانی نێراتزۆریش بە ئاسانی بیر لە دەستبەرداربوونی ناکەنەوە.
ئەستێرە ئیتاڵییەکە لەگەڵ ئینتەر میلان بەشداری 199 یاریی کردوە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 20 گۆڵ و 37 ئەسیست تۆماربکات و لەهەمان کاتدا ئاستێکی بەرزیش پێشکەش بکات.

