سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمێر زێلێنسکی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ و هاوتا ڕووسییەکەی ڤلادیمێر پوتن، ئەگەر بانگهێشت بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2025، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی بە رۆژنامەنووسانی گوت: “ئەگەر من بانگهێشت بکرێم بۆ بوداپێست، ئەگەر داوەتنامەکە بەو شێوەیە بێت کە هەرسێکمان یەکتری دەبینین، یان کە سەرۆک ترەمپ لەگەڵ پوتن کۆببێتەوە و سەرۆک ترەمپ لەگەڵ من کۆببێتەوە، ئەوکاتە بەشێوەیەک لە شێوەکان هاوڕا دەبین.”
زێلێنسکی ئاماژەی بەوەشکرد، کیێڤ پێویستی بە 25 سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتی ئەمەریکی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی ڕووسیا، جەختیشی کردەوە پێویستە سەرمایە بلۆککراوەکانی ڕووسیا بۆ کڕینی چەک و تەقەمەنی بەکار بهێنرێت.

