zagros news agency

بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی هات

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەیانیی ئەمڕۆ رایگەیاند کە “بێدەنگیی هەڵبژاردن” لە سەرانسەری وڵاتدا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

لە ماوەی بێدەنگیی هەڵبژاردندا، قەدەغەیە لەسەر قەوارە و پارتە سیاسییەکان کە بانگەشەی هەڵمەتەکانیان و کاندیدەکانیان بکەن تا کۆتاییهاتنی تەواوی هەردوو پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی.

 

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت کە هێزە ئەمنییەکان دەگرێتەوە، بەیانیی سبەی یەکشەممە دەستپێدەکات و دەنگدانی گشتیش بەیانیی سێشەممە دەستپێبکات.

 

نزیکەی 30 ملیۆن عێراقی لە کۆی 46 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیه، بەڵام نزیکەی حەوت ملیۆن کەسیان بەهۆی نەبوونی کارتی دەنگدان لە ئەنجامی نوێ نەکردنەوەی زانیارییەکانیان لە بەشداریکردن بێبەش دەبن.

 

لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا، 7768 کاندید کێبڕکێ دەکەن، لەوانە 5 هەزار و 520 پیاو و 2 هەزار و 248 ژن، لەکاتێکدا تەنیا نزیکەی 21 ملیۆن دەنگدەر دەتوانن دەنگ بدەن، بۆ هەڵبژاردنی 329 پەرلەمانتار.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Google تایبەتمەندی یاریدەدەری تەندروستی زیاد دەکات

سەڵاح

شێروان حه‌یده‌ری: دادگای فیدرالی چونكه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ناده‌ستووری دامه‌زرا رۆژی گه‌یشته‌ ئه‌مرۆ

سەڵاح

بەهۆی سکاڵایەکی ئێمباپێ لەوانەیە پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ دووربخرێتەوە

یاسین