zagros news agency

کازم ساهیر دوو کۆنسێرتی گەورە لە ئەستەنبوڵ و ئەبوزەبی سازدەکات

هونەرمەندی ناسراو، کازم ساهیر، ئامادەکاری بۆ دوو کۆنسێرتی گەورە دەکات، یەکەمیان لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی داهاتوو لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا و دووەمیان لە ٢٧ی هەمان مانگ لە شاری ئەبوزەبی.

بڕیارە لەو دوو کۆنسێرتەدا، قەیسەر چەپکێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش بە هەوادارانی بکات.

کازم ساهیر کە بەم دواییانە یادی لەدایکبوونی کردەوە، بە یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی جیهانی عەرەبی دادەنرێت و نازناوی “قەیسەری گۆرانی عەرەبی” لەلایەن نزار قەبانییەوە پێبەخشراوە. 

ساهیر دەیان قەسیدەی قەبانی کردووە بە گۆرانی، لەوانە “مدرسة الحب” و “الحب المستحیل”.

هەواڵی پەیوەندیدار

تابلۆ نەبینراوەکانی قەرەنی جەمیل لە هەولێر نمایش دەکرێن

ART

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART