دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا میوانداری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی تۆپی پێی پرتوگالی دەکات هاوشان لەگەڵ موحەمەد بن سەلمانی جێنشینی شای سعودیا،کە ئەمە حاڵەتێکی دەگمەنە و ڕۆناڵدۆ دەبێتە یەکەم کەسایەتی وەرزشی پرتوگالی میوانداری کۆشکی سپی بکرێت.
ئەم بانگهێشت نامەیەی ترامپ وەکو پاڵپشتیەکی میوانداری مۆندیال سەیر دەکرێت،کە ڕۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی بەشداری مۆندیالەکە دەکات و بەشداری کردنی ڕۆناڵدۆش لەو مۆندیالە وەکو ڕووداوێکی گەورە سەیر دەکرێت،کە دەبێتە شەشەمین مۆندیال یاریزانەکە بەشدارە و بەئەگەری زۆرەوە کۆتا مۆندیالە بەشداری بکات.
شایەنی باسە یەکێکی دیکە لەهۆکارەکانی یاوەری کردنی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ موحەمەد بن سەلمان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاریگەریەی ڕۆناڵدۆ هەیبووە بەسەر تۆپی پێی سعودیا و لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا ڕۆناڵدۆ بۆتە یەکێک لە ناوە گەورەکانی مێژووی خولی ڕۆشەنی سعودی.
“سەرکار ڕێبوار”

