zagros news agency

کەیتی پێری بە فەرمی پەیوەندیی لەگەڵ جەستن ترودۆ راگەیاند

دوای چەندین مانگ لە دەنگۆ، کەیتی پێری، ئەستێرەی جیهانیی پۆپ، بە فەرمی پەیوەندیی سۆزداریی خۆی لەگەڵ جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی کەنەدا ئاشکرا کرد.

کەیتی پێری لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی سێڵفیی لەگەڵ ترودۆ بڵاوکردەوە کە تێیدا لەژێر گەڵا وەریوەکانی پاییز لە ژاپۆن دەرکەوتوون و لەسەری نووسیوە: “تۆکیۆ لە گەشتەکەدا و زیاتریش”.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن پێری زۆر سەرسامە بە ترودۆ، بەڵام هەوڵی داوە پەیوەندییەکە لەژێر تیشکی میدیاکان دووربخاتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کەیتی پێری ماوەیەک بەر لە ئێستا جیابوونەوەی لە ئۆرلاندۆ بلوومی دەستگیرانی راگەیاندبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشی نوێی سپایدەرمان ریکۆردێکی مێژوویی تۆمار دەکات

ART

وەزیری رۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە دوو رۆژنامەنووسی فەرەنسی کرد

ART

فیلمی سوپەر ماریۆ گالاکسی ریکۆردی داهاتی هۆڵیوود دەشکێنێت

ART