zagros news agency

چابی ئەڵۆنسۆ؛ ئێمە دەتوانین هەموو شتێک بگۆڕین

 

لە کۆنگرەیەی ڕۆژنامەوانی پێش یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید هاتە بەردەمی میدیاکان و وەڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە،کە چابی لە وەڵامەکانیدا قسەی دەربارەی ئاستی ئێستای تیپەکەی کرد و ڕاشکاوانە دەربارەی پلانەکانی خۆی قسەی کرد.

 

چابی دەربارەی یاری ڕابردوو وتی؛ سەبارەت بەیاری مان سیتی ئێمە ناتوانین ئاهەنگ بگێڕین سەبارەت بەو دۆڕانە،بەڵام دڵخۆشم بەو ئاستەی تیپەکەم هەیبوو،سەبارەت بە هەر کێشەیەکی تیپەکەمان من دەمەوێت چارەسەری بکەم.

 

سەبارەت بە دوور خستنەوەی لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ئەڵۆنسۆ وتی؛ من زۆر بیر لەوە ناکەمەوە پەیوەندیشم لەگەڵ سەرۆک پێرێز زۆر باشە و ئەویش متمانەی تەواوی هەیە بەوەی بتوانین ئێستای تیپەکە بگۆڕین بۆ باشترین شێوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەیەکی گەورەی ئەوروپا دێتە ڕکابەری کڕینی ڕۆدریگۆ

یاسین

هەڵبژاردەی هایتی دوای 52 ساڵ گەیشتە مۆندیال

یاسین

ئیسپانیا دەیەوێت میوانداری مۆندیالی داهاتوو بکات

یاسین