پاش ئەوەی گاڤی ئەستێرە هێڵی ناوەندی بارسێلۆنا لە مانگی نۆی ساڵی رابردوو تووشی پێکانێکی قورس هات بەم هۆیەوە تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە بگەرێتەوە یاریگاکان.
رۆژنامەی سپۆرت نوێترین پێشهاتی سەبارەت بەو یاریزانە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردوە کە یاریزانەکە دەستی کردووەتەوە بە راهێنان کردن لەسەر چیمەن.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردوە کە بلوگرانا نایانەوێت مەترسی لەسەر گاڤی دروست بکەن و چونکە لە ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی پێکانەکەی مەترسی لەسەر کاروانی یارییکردنی دروست دەبێت.
لەلایەکیترەوە رۆژنامەکە جەختی لەوە کردۆتەوە کە دەستەی پزیشکی بارسا دەیانتوانی بەبێ ئەنجامدانی نەشتەرگەری دیانتوانی چارەسەری خێرا بۆ یاریزانەکە بەڕێگای سرووشتی بکەن،بەڵام لەترسی کۆتایی نەهاتنی پێکانەکەی ئەو نەشتەرگەریە ئەنجامدراوە.

