zagros news agency

سوودەکانی دارچین بۆ جەستە

دارچین چەندین سوودی هەیە و تام و بۆنێکی خۆشی هەیە، بۆیە لە هەموو جیهاندا بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێت.

دکتۆر ناتالیا پاڤلیوک پسپۆڕی بواری خۆراک ئاماژە بەوە دەکات لە ئەنجامی هەندێک لێکۆڵینەوەی زانستی دەرکەوتووە کە دارچین بەسوودە بۆ رێکخستنەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا واتە ئەوەی لێرەدا مەبەست لێی ڕێگریکردنە لە نەخۆشی شەکرە و کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکرە لە خوێندا هەروەها دژە ئۆکسان و ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە کە سوودبەخشە بۆ میتابۆلیزمی کاربۆهیدرات.بەزۆری دارچین و مێخەک لەبری شەکر بەکاردێت، ئەمەش تامێکی خۆش بۆ خواردنەکە دەبەخشێت.

هەروەها دارچین تایبەتمەندی دژە میکرۆبی سروشتی هەیە، کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن و باشترکردنی تەندروستی دەم و ددان، نیشانەکانی ئاوسانی سک و غازات کەم دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئایا جگەرەکێشان، چەوری ورگ زیاد دەکات

lana

سوودە تەندروستیەکانی زەیتون

lana

ئەو خۆراکانە چین کە بەرگریی جەستەی دژی پەتاکان بەهێز دەکەن؟

lana