zagros news agency

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

“Poor Things” فیلمێکی ئەمریکییە و نمایشکردنی لە سینەماکانی جیهاندا بەردەوامە و داهاتی لە سینەماکاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8ـی کانوونی یەکەمی 2023 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 116 ملیۆن و 16 هەزار دۆلارە.

لەو داهاتە 34 ملیۆن و 553 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 81 ملیۆن و 463 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

ماوەی فیلمەکە دوو کاتژمێر و 21 خولەکە و پێشتر خەڵاتی شێڕی زێڕینی لە فێستیڤاڵی نیودەوڵەتیی فیلمی ڤینس بەدەستهێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

(٢٧)مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمان بەڕێوەچوو

ART

سێیەم دیداری شانۆی رانیە بەڕێوەچوو

ART

ئەکتەرێکی کەنەدی دەیەوێت بە ‘مرۆڤایەتی’ کۆتایی بە ژیانی بهێنێت

ART