zagros news agency

نرخی دۆلار لە ئێران لە ١٦٢ هەزار تومەن تێپەڕی

ڕەوتی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و دابەزینی بەهای تومەن لە ئێران بەردەوامە. ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ فابیروەری ٢٠٢٦ نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازاد گەیشتووەتە ١٦٢ هەزار و ٤٦٥ تومەن، کە بەرزترین نرخە لە ماوەی مانگێکی رابردوودا.
لە کاتێکدا کە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە ٦ فابیروەری ٢٠٢٦ دەستیان پێکرد، تەنیا لە یەک ڕۆژدا نرخی دۆلار دابەزی، بەڵام دوای ئەوە دووبارە ڕەوتی بەرزبوونەوەی وەرگرتووە.
هاوکات، نرخی زێڕیش بەرزبووە؛ نرخی هەر گرام زێڕی ١٨ عەیار گەیشتووەتە ١٩ ملیۆن و ٧٦١ هەزار تۆمه‌ن و ٢٤ عەیاریش ٢٦ ملیۆن و ٣٤٨ هەزار تومەن. لیرەی نوێ کە بە لیرەی ئیمامی بە ناوبانگە بە نرخی ٢٠٢ ملیۆن و ١٠ هەزار تومەن مامەڵەی پێ کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

ماڵپەڕی ئاکسیۆس: ئێران لە عێراقەوە هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل

یاسین

پارێزگارێ دهۆکێ بەرێ بنیاتی بۆ 7 پرۆژان ل دەڤەرداریا ئامێدیێ ب گۆژمێ سێ ملیار و (695) مليون دیناران دانا

سەڵاح