zagros news agency

سکرتێری گشتیی ناتۆ: توانا سەربازییەکانی ئێران، هەڕەشەیە لەسەر ئیسرائیل و ئەورووپا و جیهان

 

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فۆکس نیوز، مارک ڕۆته‌، سکرتێری گشتیی ناتۆ، هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران بە “هەڵمەتی” دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ناو برد و بە “پێویست” وەسفى ده‌كات..

سکرتێری گشتی ناتۆ، به‌پێویست و گرنگی زانى ئەمریکا هەنگاو بنێت بۆ له‌ناوبردنی توانای ئه‌تۆمی و مووشەکی و بالیستیی ئێران و گوتی: ” توانا سەربازییەکانی ئێران، هەڕەشەیە لەسەر ئیسرائیل و ئەورووپا و جیهان”.

سەبارەت بە ڕەخنەی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانییەکە بەهۆی ئەوەی هاوکاری نەکردووە لە شه‌ڕی دژ به‌ ئێران، مارک ڕۆته‌ ڕایگەیاند: “ترەمپ توڕەیە، چونکە هەست دەکات هاوپەیمانە ئەورووپییەکان زۆر سست بوون لە وەڵامدانەوەیاندا”.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکانی بەردەوامن

سەڵاح

بۆ كاتی بەفر و باران ڕێنوێنی بۆ هاووڵاتییان بڵاو كرایەوە

سەڵاح

زیندانەکانی خۆسەر: ئەو مێردمنداڵانەی لە زیندانی ئەقتان بوون تێوەگڵاوی تاوان بوون

سەڵاح