zagros news agency

چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ حەشدی شەعبی و دەسەڵاتی دادوەری تاوتێی لێکەوتەکانی ئاڵۆزییە هەرێمییەکان دەکات

سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، هێزەکانی چوارچێوە درەنگانی ئەمڕۆ سێشەممە، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نوێنەرانی دەستەی حەشدی شەعبی و دەسەڵاتی دادوەری ئەنجام دەدەن، بە مەبەستی تاوتێکردنی پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە و ڕەنگدانەوەیان لەسەر عێراق.
سەرچاوەکە بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکردنی لیستێکی ڕێنمایی دەکرێت کە هەموو لایەنەکان پابەند بکات بە بڕیارەکانی دەوڵەتەوە، و سنوورێک بۆ ئەو لایەنانە دابنرێت کە پابەند نین، بە شێوەیەک کە گرەنتی ئەوە بکات بڕیاری ئەمنی تەنها لای دەوڵەت بێت و ڕێگری لە هەر جووڵەیەک بکرێت کە لە دەرەوەی چوارچێوە فەرمییەکان بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق.. پلانێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون ڕادەگەیەنێت

سەڵاح

بەغدا… دوای هەوڵدان بۆ دەستدرێژی کردنە سەر دوومنداڵ شەڕو ئاڵۆزی دروست بوو

سەڵاح

دەستەی دەسپاکی لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانی ژمارەیەک پلەباڵا دەکات

سەڵاح