zagros news agency

مەسرور بارزانی و دیلان یەشیلگۆز پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ دەکەن

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 3/31، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دیلان یەشیلگۆز، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری هۆڵەندا ، گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد.

هەردوولا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و پێشمەرگەیان شەرمەزار کرد و نیگەرانیی قووڵی خۆیان بەرانبەر گرژی و شەر و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەربڕی.

جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری هۆڵەندا ، ستایشی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە. بە تایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش .

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی پێشخستنی پەیوەندیی دوولایەنە کرد و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی و هاوئاهەنگیی بەردەوامی نێوان شانشینی هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان لە بواری ئەمنی و گەشەپێدانی ئابووری دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر.. نرخى ئه‌مپێرى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان ڕاگه‌یاندرا

سەڵاح

باڵیۆزخانەی ئەمریکا له بەغدا چۆل دەکرێت و عێراقیش وەڵام دەداتەوه

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زيران ئه‌لسوودانى كۆبووه‌وه‌

سەڵاح