zagros news agency

ڕاگەیێندراوێک لە وەزیری پێشمەرگەوە

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی ئەمشەو کە لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کرایە سەر گوندی (زەرگەزەوی) لە سنووری شاری هەولێر دەکەین. بەداخەوە ئەم پەلامارە دڕەندانەیە بووە هۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکی قارەمان بە ناوی (مووسا ئەنوەر ڕەسووڵ) و هاوژینەکەی.

بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و بەزاندنی هەموو سنوورە یاسایی و مرۆییەکان و پێشێلکردنی شکۆی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق؛ هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.

دووپاتی دەکەینەوە گیانی هاووڵاتیان و سەروەریی خاکەکەمان هێڵی سوورە. داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستی کردەییان هەبێت و لە ئاست ئەم تاوانانەدا بێدەنگ نەبن.

بە ناوی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی شەهیدەکان دەکەین و نەمری بۆ شەهیدە سەربەرزەکانمان.

 

شۆڕش ئیسماعیل

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

نیسانی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی ستايشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

سەڵاح

ئاگاداریەک لە نەخۆشخانەی پێشمەرگەوە

سەڵاح

دیار مه‌لا خدر بۆ زاگرۆس: خه‌ڵكی رۆژئاوا پێزانینی زۆریان بۆ سه‌رۆك بارزانی و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هه‌یه‌.. 165 بارهه‌ڵگری ترێله‌ گه‌یشتۆتە قامشلۆ

یاسین