zagros news agency

شاژنی کیتامین بەهۆی تێوەگلانی لە مردنی ماتیۆ پێری زیندانی دەکرێت

دادگایەکی ئەمریکی سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ “جاسڤین سانگا” دەرکرد، کە بە “شاژنی کیتامین” ناسراوە، ئەمەش دوای ئەوەی تۆمەتبار کرا بە دابینکردنی ماددەی هۆشبەر بۆ ئەکتەری کۆچکردوو ماتیۆ پێری.

 

سانگا کە تەمەنی 42 ساڵە، لە ماڵەکەی خۆیدا لە باکووری هۆڵیوود کۆگایەکی گەورەی ماددە هۆشبەرە نایاساییەکانی بەڕێوە دەبرد.

 

ماتیۆ پێری، پاڵەوانی زنجیرەی “Friends”، لە ساڵی 2023 لە تەمەنی 54 ساڵیدا بەهۆی ژەهراویبوون بە ماددەی کیتامین گیانی لەدەستدا.

 

خێزانی ماتیۆ پێری لە کاتی دانیشتنی دادگادا داوای توندترین سزایان بۆ تۆمەتبارەکە کرد و ڕایانگەیاند، ئەو تەنیا بۆ مەبەستی دارایی ژیانی زۆر کەسی خستووەتە مەترسییەوە.

 

سانگا لەبەردەم دادوەردا پەشیمانی خۆی دەربڕی و گوتی کە بڕیارەکانی هەڵە بوون و بەرپرسیارێتی کارەکانی هەڵدەگرێت.

 

ئەم دۆسیەیە جارێکی دیکە مەترسییەکانی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەی هۆڵیوود دەخاتە بەر باس و دادگاش جەخت دەکاتەوە کە ئەم سزایە پەیامێکی توندە بۆ هەموو ئەوانەی بەردەوام کار لەو بوارە قەدەغەکراوەدا دەکەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Kingdom of the Planet of the Apes” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

کچەکەی کاترین زیتا-جۆنز دەیەوێت ببێتە ئەکتەر

ART