zagros news agency

گوتەبێژی حکوومەتی پزیشکیان زیانەکانی شەڕی بە نزیکەی “٢٣٠ ملیار یۆرۆ” خەمڵاند

حکوومەتی ئێران ڕایگەیاند زیانەکانی لێکەوتەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئەم وڵاتە دەگاتە نزیکەی “٢٣٠ ملیار یۆرۆ”.
فاتیمە موهاجەرانی گوتەبێژی حکوومەت، بە ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتیی ڕووسیای گوت ئەم ژمارەیە خەمڵاندنێکی سەرەتاییە.
موهاجەرانی گوتی: بۆ هەڵسەنگاندنی تەواو، سەرەتا دەبێت زیانە بەرکەوتووەکانی سەر باڵەخانەکان بپشکنرێن و پاشان زیانە ئابوورییەکان و کەمبوونەوەی داهاتە باجییەکان هەژمار دەکرێن.
بە گوتەی موهاجەرانی، حکوومەتی ئێران بەتەمایە لە دانوستانەکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکاندا، پرسی وەرگرتنی قەرەبوو بخاتە ڕوو.
گوتەبێژی حکومەتی ئێران هەر وەها گوتی: پێدانی قەرەبوو پێشتریش لە بەرنامەی کاری دانوستانەکاندا بوو، بەڵام ئەو خولەی گفتوگۆکان بەبێ گەیشتن بە ڕێککەوتن کۆتایی هات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 750  پارچه‌ زه‌وی له‌ كانی قڕژاڵه‌ دابه‌ش ده‌كرێت و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت

سەڵاح

رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

یاسین

‎هه‌ولێر.. بازرگانێکی بیانی ماددە هۆشبەرەکان ده‌ستگیر كرا

سەڵاح