zagros news agency

‎فەرماندەی گشتیی سوپای پاکستان و شاندی یاوەری ‎گەیشتنە تاران

فیڵد مارشاڵ عاسم مونیر، فەرماندەی گشتیی سوپای پاکستان، لەگەڵ شاندێکی باڵای سیاسی و ئەمنیی پاکستانی “بۆ گەیاندنی پەیامی ئەمریکا و پلاندانان بۆ خولی دووەمی گفتوگۆکان” گەیشتە تاران و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، پێشوازیی لێ کردن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی سەدا و سیما لە ئیسلام‌ئابادەوە، ئەم شاندە هەڵگری پەیامێکی نوێی واشنتۆنە بۆ تاران و بڕیارە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی، تاوتوێی پرسی دانوستانەکانی داهاتوو بکەن.

ئەم ڕاپۆرتە لە زاری سەرچاوە پاکستانییەکانەوە ئاماژەی بەوە کردووە: ئەگەری بەڕێوەچوونی ئەم دانوستانانە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە ئیسلام‌ئاباد هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار بناغەداری دەستكەوتەكانی دوێنی وئەمڕۆ و سبەی

سەڵاح

نزیكەی 200 دۆنم گەنمی جوتیاران سوتا

گوران

لە ئیسرائیل سێ کەس لە ڕووداوێکی تەقەکردندا کوژران

یاسین