zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌شدارى له‌ كۆڕبه‌ندى ئانتاليادا دەکات

بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئانتالیا له‌ توركيا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/4/16 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمی گه‌يشته‌ ئانتاليا.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە میانی ڕۆژانی کۆڕبەندەکەدا، لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان و بەشدارانی کۆڕبەندەکە، دەربارەی دۆخی ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا و لیستی مووچەی مانگی 10ش لەگەڵ خۆی دەبات

سەڵاح

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان بۆ زاگرۆس: دژی هه‌رجۆره‌ هه‌وڵێك بۆ تێكدانی پێكه‌وه‌ژیان ده‌وه‌ستینه‌وه‌

سەڵاح

تەرزە محەمەد، بەربژێری ژمارە (١٣)ی لیستی ٢٧٥ی پارتی له‌ سلێمانی: پەیمان ئەدەم کە کارم بەرگریكردن لە مافی گەلەکەم و پارێزگاری لە نیشتمانەکەم بێت

یاسین