ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نیشانەکانی کەمی کانزای ئاسن لەجەستەدا

کانزای ئاسن بەیەکێک لە گرنگترین کانزاکان بۆ گەشەی جەستە دادەنرێت، بەرپرسە لە دروستکردنی پڕۆتینی هیمۆگڵۆبینی تایبەت بەگواستنەوەی ئۆکسجین لە سییەکانەوە بۆ ئەندامەکانی دیکەی جەستە.

کەمی ئەم کانزایە لەجەستەدا دەبێتە هۆی کەمخوێنی، کە چەندین کێشەی تەندروستی لێدەکەوێتەوە و لەکاتی کەمبوونیدا ئەم نیشانانە دەردەکەون:

-زەردبوونی ڕەنگی پێست و نینۆکەکان
-هەڵوەرینی قژ و وەستانی گەشەی تادوای چارەسەرکردنی کەمی ئاسن
-گێژبوون
-بێهێزی جەستە
-ماندوێنی زۆر و بورانەوە لەهەندێک دۆخی قورسدا
-تەزینی دەست و قاچ
-ئازاری سنگ
-خێرالێدانی دڵ و تەنگەنەفەسی
-سەرئێشە
-لەدەستدانی خواستی خواردن بەتایبەتی لە منداڵدا
-هەوکردنی زمان

هەواڵی پەیوەندیدار

باوترین نیشانەکانی داخورانی ئێسک و جومگەکان

lana

هۆكارەكانی زیادبوونی لێدانی لەناكاوی دڵ

lana

ئەم نیشانانە هۆكارن بۆ كەمی كالیسیۆم لەلەشدا

lana